كازمی بۆ ھێزە پرۆ ئێرانیەكان:چەواشەكاری مەكەن

مستەفا ئەلکازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: چەند هەڵمەتێک هەن کە داوای لێکنزیکبوونەوە لەگەڵ هەر وڵاتێک دەکەن، بە یاوەری ئەو دەنگۆیانەی کە مەبەستیان تێکەڵکردنی کاغەزەکان و تێکدانی هەر تێگەیشتنێکە کە لە بەرژەوەندی وڵاتدا بێت.

نوسینگەی ڕۆژنامەوانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە زاری سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لە کاتی دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیراندا، ئاماژەی بەوە کردووە: “ئەنجومەنی هەماهەنگی عێراق و سعودیە لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا کۆبوونەوەی بەردەوامیان کردووە بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتن لەسەر کەرتەکانی پیشەسازی و بازرگانی و کشتوکاڵ و نەوت و پەروەردە و ڕۆشنبیری.

كازمی وتویەتی«چەواشەكاری مەكەن و بھێڵن وڵات بكەوێتە سەر ڕێڕەوی بوژانەوە.

Back to top button