ئەحمەد سەفار : هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق دابه‌شده‌كرێت
ئەمڕۆ سێ شەممه ١٠ی ١١ی ٢٠٢٠٫ ئەحمەد سەفار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: ڕۆژی پێنج شەممە پرۆژەیاسای قه‌رز پەسه‌ند دەکرێت و ڕاسته‌وخۆش هه‌فته‌ی داهاتوو حکومەتی عێراق مووچە دابەش دەکات.
لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق، لەگەڵ مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و وەزیری دارایی و وەزیری پلاندانان و پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق کۆبوونه‌وه و ڕێککەوتن كه حکومەت خێرا و هەفتەی داهاتوو مووچە دابه‌ش بکات.