له‌كاتی دانانه‌وه‌ی مین بۆ پێشمه‌رگه مینێك به تیمێكی ته‌كنیكی په‌كه‌كه‌دا ته‌قیه‌وه چه‌كدار كوژراو یه‌كێكی دیكه‌ش بریندار بوو
دوای ئه‌وه‌ی په‌كه‌كه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له سنوری قه‌زای ئامێدی كه به‌هۆی پێدا ته‌قاندنه‌وه‌ی مینیێك پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید بوو چواری دیكه‌ش بریندار بوون، له ئێستادا تیمێكی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی مینی پێشمه‌رگه سه‌رقاڵی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی ئه‌و مینانه‌ن كه په‌كه‌كه له سه‌ر رێگای پێشمه‌رگه دایان ناون، سه‌رچاوه‌یه‌كیش ئاشكرای كرد ئه‌مڕۆ مینێك به په‌كه‌كه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر رێگای پێشمه‌رگه له رێگای گشتی چیایی گاره تیمێكی ته‌كنیكی په‌كه‌كه له هه‌وڵدابوونه كه مین بۆ پێشمه‌رگه دابنێنه‌وه، له كاتی سه‌ر قاڵبونیان به دانانه‌وه‌ی مین مینێك به تیمی ته‌كنینی په‌كه‌كه دا ته‌قیوه‌ته‌وه به هۆیه‌وه شاره‌زایه‌كی مین دانانه‌وه كه چه‌كداری په‌كه‌كه‌یه كوژراوه و چه‌كدارێكی دیكه‌ش بریندار بووه.
سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك ئاشكراشی كردووه كه په‌كه‌كه له ئێستادا هه‌مان پڵانی داعش جێبه‌جێ ده‌كات رێگا گشتیه‌كانی كردوونه‌ته مین، ته‌نانه‌ت له سنوره‌كه‌دا رۆژانه ده‌نگی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و مینانه ده‌بیسترێت كه به ئاژه‌ڵی ماڵی و كێویدا ده‌ته‌قێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی