خانه‌واده‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم سوپاس نامه‌یه‌ك بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نێرێت
دوای ئه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم پارێزگاری كه‌ركووك له وڵاتی ئه‌مریكا كچی دوای كرد، له‌سه‌ر وه‌سیه‌تی خۆی ته‌رمه‌كه‌ی گه‌ڕێندرایه‌وه كوردستان و به شێوه‌یه‌كی ئامانه‌ت له پیرمام به‌خاك سپێردرا تا ئه‌و كاته‌ی كه‌ركووك ده‌گه‌ڕێته‌وه باوه‌شی كوردستان ته‌رمه‌كه‌ی ده‌برێته‌وه كه‌ركووك. له‌به‌رامبه‌ر پرسین وخه‌مخۆری به‌رده‌وامی سه‌رۆك بارزانی بنه‌ماڵه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم نامه‌یه‌كی سوپاس گوزاری بۆ سه‌رۆك بارزانی ده‌نێرێت.
له نامه‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو دا هاتووه وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵ پرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی دکتۆر نەجمەدین تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.
ده‌قی نامه‌كه‌ی خانه‌واده‌ی كۆچكردوو نه‌جمه‌دین كه‌ریم
بەڕێز/ کاك مەسعود بارزانی، سەرۆکێ پارتی دیموکراتی کوردستان
بابەت/ سوپاس نامە
پاش سڵاو وڕێز…
وەك خانەوادەی کۆچکردوو دکتۆر نەجمەدین کەریم، سوپاسی بێ پایانی خۆمانتان پێی ڕادەگەیەنین، لە بەرامبەر هەواڵ پرسین و خەمخۆری بەردەوامی بەڕێزتان بۆ دۆخی کۆچکردوو، چ لە ماوەی نەخۆشکەوتنی دکتۆر نەجمەدین تا ساتی کۆچی دوایی و دواتریش هێنانەوەی بۆ کوردستان و بە خاکسپاردنی، کە بەردەوام لە پەیوەندی و ھاوکاریدا بوونە.
لەم سونگەیەوە زۆر سوپاسی بەڕێزتان دەکەین و بەهیواین هەمیشە لە تەندروستیەکی باش‌دا بن.
خانەوادەی کۆچکردوو
دکتۆر نەجمەدین کەریم
2020/11/10