له‌ گوێڕ و مه‌خمور 10 چه‌كداری تیرۆریستانی داعش كوژران

دوای زیاد بوونی جموجۆله‌كانی داعش له‌ ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان و له‌ سنوری قه‌زای مه‌خمور و ناحیه‌یی گوێڕ چه‌ندین جار هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان به‌ هاوكاری هاوپه‌یمانان ئۆپراسیۆنیان له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامداوه‌، ئه‌مڕۆش له‌ ئۆپراسیۆنێكی هاوبه‌شدا 10 چه‌كداری داعش له‌ سنوری مه‌خمور و گوێڕ كوژران.

سیروان بارزانی، فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور، له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاندووه‌ ئه‌مڕۆ  له‌ سنووری گوێڕ و مه‌خموور به‌ هۆی بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش،(10) چه‌كداری داعش كوژران.

هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری گوێڕ و مه‌خموور راشیگه‌یاند كه‌ ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش له‌ ناوچه‌كانی نێوان هێزه‌ عێراقییه‌كان و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان خۆیان حه‌شارداوه‌.

هه‌روه‌ها راشیگه‌یاندووه‌ كه‌  له‌ رابردوودا ژماره‌یه‌ك تونێل و ئه‌شكه‌وتی خۆحه‌شاردانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ خاپوور كراوون و له‌ دوو رۆژی رابردووشدا له‌ لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانییه‌وه‌ بۆردومانی چڕی ئه‌و ناوچانه‌ كراوه‌.

Back to top button