گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراق: تا په‌سه‌ند كردنی بودجه‌ی ساڵی 2021 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به‌ پێی رێككه‌وتن ده‌نێردرێت

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق تا ئێستا نه‌یتوانیووه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات و داوای له‌ په‌رله‌مانی عێراق كردووه‌ كه‌ یاسای قه‌رز په‌سه‌ند بكات تاكو حكومه‌ت بتوانێت مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات، گوته‌بێژی حكومه‌تی عێراقیش رایده‌گه‌یێنێت كه‌ ناردنی بڕه‌پاره‌یه‌ك بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت به‌ پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تا په‌سه‌ند كردنی بوودجه‌ی ساڵی 2021

ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق  له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندووه‌: ” ئه‌ رێككه‌وتنه‌ی كه‌ له‌ نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و عێراق كراوه‌ بۆ قۆناغێك تا كاتی په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق هه‌ردوو لا پێیه‌وه‌ پابه‌ندن و  ئەو رێککەوتنە بەردەوامە و کاری پێدەکرێت تاوەکو پرۆژەیاسای بودجەی 2021 پەسەند دەکرێت، جگە لەمە هیچ شتێکی دیکە نییە”.

لە لایه‌كی دیكه‌وه‌ نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراقدا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ “کازمی داوای لە وەزارەتی دارایی و وەزارەتەکانی دیکە کرد، پەلە بکەن لە پێشکێشکردنی بودجەی ساڵی 2021، چونکە گرنگە بۆ راپەڕاندنی کاروباری دەوڵەت

 

Back to top button