هاووڵاتیه‌ك: په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت له ترسی توركیا قه‌ڵغانێكی مرۆیی بۆخۆی دروست بكات شه‌ڕی هێناوه‌ته سه‌رنته‌ری شاره‌كان
دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو به هۆی شه‌ڕی نێوان سوپای توركیا و چه‌كدارانی په‌كه‌كه سه‌دان گوند له ناوچه سنوریه‌كانی نێوان باشور و باكوری كوردستان چۆلكران و تا ئێستاش هاووڵاتیان ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت زیاتر بخزێته نێو قوڵایی باشوری كوردستان و سوپای توركیاش به‌رده‌وامه له بۆردوومانكردنی شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان و كه‌مپی ئاواره‌كان.
به پێی زانیاریه‌كانی ده‌زگای میدیای خواكوڕك ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سوپای توركیا به بیانووی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه سنوری ناحیه‌یی ده‌ركاری له زاخۆ بۆردوومانكرد، كه ئه‌مه‌ش ترس و دڵه راوكێیه‌كی زۆری به هاووڵاتیانی سڤیلی ناوچه‌كه گه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌ی زانیاریه‌كانی خواكوڕك راشیگه‌یاند كه له ئاكامی بۆردوومانێكی چڕ خه‌لكێكی زۆر گونده‌كانی نزیك ناوچه‌ی بۆردوومانكراویان چۆلكردووه به‌ره‌و سه‌نته‌ری زاخۆ و شاره‌كانی دیكه هاتوون، په‌كه‌كه ده‌یه‌وێت قه‌لغانێكی مرۆیی دروست بكات بۆ خۆ حه‌شاردانی.
هه‌روه‌ها گوتیشی جگه له گونده‌كان ئاواره‌كانیش كه‌وتوونه‌ته‌دڵه راوكێ چوونكه یه‌كێك له گوله تۆپه‌كان له نزیك كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال كه‌وتووەتە خواره‌وه.