هاووڵاتیه‌كی ده‌شتی هێرت: په‌كه‌كه پڕۆژه‌ی توركیایه به چاوی خۆم بینیم له‌گه‌ڵ جه‌ندرمه‌ی تورك له‌یه‌ك ئۆتۆمبێل سه‌ركه‌وتن
تا ئێستاش به‌شێك له هاووڵاتیان پیان وایه كه په‌كه‌كه له باشور و باكوری كوردستان ته‌واو كه‌ری سیاسه‌ته‌كانی په‌كه‌كه یه‌و به ئه‌نقه‌ست شه‌ڕی هێناوه‌ته باشور تا ده‌ستی توركیا درێژ بكات بۆ باشوری كوردستان، هاووڵاتیه‌كش ده‌ڵێت شه‌ڕه‌كه بۆ كوردستانه.
هاووڵاتیه‌كی ده‌شتی هێرتی سنوری ناحیه‌ی سیده‌كان له نامه‌یه‌كدا كه بۆ په‌یجی فه‌یسبووكی خواكوڕكی ناردووه‌و داوای كردووه كه ناوی پارێزراو بێت ده‌نووسێت: باوه‌ڕ بكه‌ن شه‌ڕه‌كه بۆ كوردستانه ئه‌وه‌ی له نێوان په‌كه‌كه و توركیا هه‌یه جگه له سیناریۆیه‌ك هیچی دیكه نیه.
ئه‌و هاووڵاتیه نووسیویه‌تیشی به چاوی خۆم چه‌كداری په‌كه‌كه و جندرمه‌ی توركم بینیون له‌یه‌ك ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی سه‌ركه‌وتوون، به‌یه‌كه‌وه پیاسه ده‌كه‌ن و نان دۆخۆن، ئه‌وانه سیناریۆی گورگ و مه‌ڕمان پێ نیشان ده‌ده‌ن كه‌چی به‌یه‌كه‌وه‌ش ئاو ده‌خۆن.
ئه‌و هاووڵاتیه ده‌شنوسێت تكایه ئاگاداربن پیلانه‌كه بۆ هه‌رێمی كوردستانه، ئه‌گه‌ر په‌كه‌كه راست ده‌كات بنكه سه‌ربازیه‌كانی جه‌ندرمه‌ی تورك كه‌مترین پارێزبه‌ندی هه‌یه خۆ به‌شی دوو ئارپێچی ده‌كات خێره نه‌مان بینی رۆژێك بنكه‌یه‌ك بكه‌وێته به‌ر هێرشی ئێوه.
له كۆتای نامه‌كه‌دا ده‌نوسێت هیوا خوازم ده‌نگم بگات، له په‌رۆشی كوردستان ده‌نگم بگات كه په‌كه‌كه راست گۆ نیه له‌گه‌ڵ كورد و له‌گه‌ڵ كوردستان، په‌كه‌كه فه‌رهه‌نگ و سیاسه‌تی توركه، باوه‌ڕ بفه‌رموون په‌كه‌كه پڕۆژه‌ی توركیایه با لێی ئاگادار بین و مه‌ترسیه‌كه‌ش بۆ كوردستانه.