یه‌كێتێ پێشوازی له شاندێكی سۆسیالیست ده‌كات
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌مه 4/2/2014 شاندی باڵای حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری ئەو حیزبە سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد.
شانده‌كه له‌لایه‌ن مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی پێشوازی لێكرا، دواتر پرسی دروست كردنی ئه‌و سانده‌ی بڕیاره له‌مانگی داهاتوو سه‌ردانی به‌غدا بكات، تاوتوێ كرا.
پێشتر یه‌كێتی پرۆژە پێشنیارێكی هەشت خاڵى ئاماده‌كردبوو بۆ چاره‌سه‌ری بارودۆخى هەرێم و پەیوەندییەکان لەگەڵ بەغدا، ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هاوڕا بكات له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه و ده‌یخاته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان.
وا بڕیاره هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌یه‌كه له شاندی حزبی شیوعى کوردستان بە سەرۆکایەتى کاوە محەمەد سکرتێرى حزبەکە سەردانى بارەگاى مەکتەبی سیاسی یەکێـتى بکەن. هه‌روه‌ها فوئاد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بکات و تاوتوێی چارەسەری کێشە نێوخۆییەکان بکەن.