بڕیاریی كۆتایی له‌باره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی مووچه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا ده‌درێت
دوایی تووشبوونی بارسێلۆنا به قه‌یرانێكی سه‌ختی ئابوووری و چاوه‌ڕوان نه‌كراو، بلوگرانا به ناچاری ده‌ستی بۆ مووچه‌ی یاریزانه‌كانیشی برد، نه‌ك ته‌نها كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كانی یانه‌كه و سه‌رفكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له بازاره‌كانی گواستنه‌وه.
رۆژنامه‌ی مۆندۆدیمۆرتیڤۆی نزیك له یانه‌كه بڵاویكردووه‌ته‌وه، دوایی گفتوگۆ و ههوڵێدانێكی زۆر، بارسێلۆنا به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ته‌واوی یاریزانه‌كان، بڕیاریدا به رێژه‌ی 30% له مووچه‌ی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی كه‌م بكاته‌وه، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌م بابه‌ته‌ش لیۆنێل مێسی كاپیتانی یانه‌كه، رازیبووه و پشگیری بڕیاره‌كه‌ی كردووه له پێناو رزگار بوونی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه له‌م قه‌یرانه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، زیاتر له 70% داهاتی بارسێلۆنا بۆ مووچه‌ی یاریزانه‌كانیه‌تی، ته‌نانه‌ت مێسی له یه‌ك هه‌فته زیاتر له 500 هه‌زار یۆرۆ له بارسا وه‌رده‌گرێت.