کەشناسی ھەرێم : بارانبارین بەردەوام دەبێت
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای 48 کاتژمێری داھاتووی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، ئەمڕۆ له هه‌ولێر ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك كاتدا بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له ناوچه شاخاوییه‌كاندا ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له سلێمانى ئاسمان له‌نێوان هه‌ورى ته‌واو و نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له دهۆك ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له هه‌ندێك ناوچه بۆ نیمچه‌هه‌ور ده‌گۆڕێت، له هه‌ندێك ناوچه‌ش بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، ئه‌گه‌رى بارانبارین هه‌یه، له كه‌ركووكیش ئاسمان له‌نێوان نیمچه‌هه‌ور و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.
کەشناسیی ھەرێمی کوردستان ئەوەشی خستووەتە ڕوو، سبەی پێنجشه‌ممه، له هه‌ولێر ئاسمان په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت، له ناوچه شاخاوییه‌كاندا هه‌ورى ته‌واو ده‌بێت، له سلێمانى و دهۆك ئاسمان نیمچه‌هه‌ور ده‌بێت، له دهۆك له كاته‌كانى ئێواره‌دا ئاسمان بۆ هه‌ورى ته‌واو ده‌گۆڕێت، له كه‌ركووكیش ئاسمان ساماڵ و په‌ڵه‌هه‌ور ده‌بێت.