سلێمانی : بەبەهای زیاتر لە (500) ملیۆن دینار دوو پرۆژەی کارەبا جێبەجێدەکرێت

بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەبەهای زیاتر لە (573) ملیۆن دینار دوو پرۆژەی کارەبا جێبەجێدەکرێت، ئەوەش دەبێتە چارەسەرکردنی لۆدی زۆر لەسەر چەند محاویلەیەک.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی رایگەیاند، بەمەبەستی چارەسەرکردنی لۆدی زۆر لەسەر چەند محاویلەیەک لە چەند گەڕەکێکی ناو شار، لەسەر بودجەی داهاتی کارەبا بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی، بەبڕی زیاتر لە (573.240) دینار دوو پرۆژەی کارەبا جێبەجێدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆژەکان بریتیین لەدانانی محاویلە بۆ گەڕەکەکانی ( بەکرەجۆ، تافگە، قڕگە، کوردسات، رزگاری، نەورۆز، شێخ عەباس، کەنەسورە)، بڕیارە لە ماوەی دوو مانگدا جێبەجێ بکرێن.

Back to top button