نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به مه‌رج به‌شداری له دانیشتنی په‌رله‌مان ده‌كه‌ن
فراكسیۆنه كوردییه‌كان به مه‌رجی ئه‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ئاماده بن كه پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاساكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
له‌مباره‌یه‌وه شێروان میرزا، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ھه‌واڵیی فه‌رمی عێراق رایگه‌یاندووه، ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسیی به‌رھه‌ڵستی له ناردنی پشكی ھه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن به بیانووی ئه‌وه‌ی گوایه ھه‌رێمی كوردستان پابه‌ند نییه به راده‌ستكردنی نه‌وت و داھاتی ده‌روازه سنوورییه‌كان به حكوومه‌تی عێراق و گوتی: ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسیی ھه‌وڵده‌ده‌ن، بڕگه‌یه‌ك له پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی زیاد بكه‌ن كه ھه‌رێمی كوردستان پابه‌ند ده‌كات ٤٨٠ ھه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا له‌گه‌ڵ داھاته نانه‌وتییه‌كان راده‌ستی حكوومه‌تی عێراق بكات، ئه‌وه‌یش له به‌رامبه‌ر پێدانی شایسته داراییه‌كانی ھه‌رێم.
گوتیشی: ئه‌و كاره ناواقعییه و قابیلی جێبه‌جێكردن نییه، جگه له‌وه‌یش درز ده‌خاته نێوان ھه‌ردوولا.
شێروان میرزا راشیگه‌یاندووه، فراكسیۆنه كوردییه‌كان به مه‌رجی ئه‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ئاماده بن كه پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاساكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێت .