هەرێم : کۆچبەرە کوردە دەستگیرکراوەکانی میسر دەگەڕێنرێنەوە

دەزگای لوتکە رایگەیاند، کۆچبەرە دەستگیرکراوەکانی میسر، دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان.

دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بڵاویکردەوە، بڕیاری ئازادکردن بۆ ئەو کۆچبەرانە دەرچوە، کە لە ماوەی چيند هەفتەی رابردودا لە وڵاتی میسر دەستگیرکرابوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەم زوانە کەسوکاری ئەو کۆچبەرانە لە بەروار و کاتی گەڕانەوەیان ئاگادار دەکاتەوە.

لەچەند هەفتەی رابردودا ژمارەیەک کۆچبەر ویستیان لە وڵاتی تورکیاوە بە رێگەی ئاوی بگەنە کەناراوەکانی ئیتاڵیا، لەلایەن هێزی دەریاوانی دەریاوانی وڵاتی میسرەوە دەستگیرکران، ماوەی چەند چەند هەفتەیەکە لەو وڵاتە دەستبەسەرکراون.

Back to top button