په‌رله‌مانتارێكی كورد به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا

په‌رله‌مانتاری كورد له‌سه‌ر پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ پارێزگای موسڵ، به‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژێردرا.

شێروان جەمال دووبەردانی، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی عێراق، بۆ لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق هه‌ڵبژارد.

له‌مباره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك راگه‌یاند، لیژنه‌ی هه‌رێمه‌كان و پارێزگاكان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق شێروان جه‌مال دووبه‌ردانی- یان وه‌ك سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ هه‌ڵبژاردووه‌.

هه‌روه‌ها په‌رله‌مانتار مه‌حمود ئه‌دیب كه‌عبی وه‌ك جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌و په‌رله‌مانتار محه‌مه‌د زاهیر جحێشی، وه‌ك بڕیارده‌ر هه‌ڵبژێردراوه‌.

Back to top button