مەلایەكی كۆمەڵی ئیسلامی فتوای كوشتن دەدات سۆران عومەریش بێدەنگە

خواكوڕك
مەلایەكی سەر بەكۆمەڵی ئیسلامی فتوای مورتەدبوون و كوشتنی زەردەشتیەكان دەدات ئەم فتوایەشی لەگەناڵێكی ئێرانی راگەیاندووە، بەڵام سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی كوردستان بێدەنگی هەڵدەبژێرێت و تاوەكو ئێستا لەبەر ئەوەی لە حزبەكەی خۆیەتی هیچ قسەیەكی لەسەر ناكات.
 
مه‌لا حه‌سیب پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگەوتێكی شارى سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوو لە دیمانەیەكی دا لەگەڵ كەناڵێكی ئێرانی فتوای مورتەدبوون و كوشتنی بەسەر زەردەشتیەكان راگەیاند، گوتی ئه‌وانه‌ی ئاینی خۆیان له‌ ئیسلامه‌وه‌ بۆ زه‌رده‌شتی ده‌گۆڕن، مورته‌دن، واته‌ “هه‌ڵگه‌ڕاوه‌ن” و
كوشتنیانی به‌ حه‌ڵاڵ له‌ قه‌ڵه‌م دا”.
 
ئەمە لەكاتێكدایە، فتوای كوشتنی زەردەشتیەكان مەترسیدار ترین جۆڕی هەرەشەیە، بەڵام لەبەر ئەوە سەر بەكۆمەڵی ئیسلامیە، سەرۆكی لێژنەی مافی مرۆڤ ( سۆران عومەر)یش لەسەر ئەو فتوایە نەهاتۆتە دەنگ، سەرچاوەیەك لە زەردەشتیەكانیش دەلێت ناوچەی زۆنی سەوز مەترسیدارە بۆ زەردەشتیەكان و دەلێت، ئەوەی لەو ناوچەیە روودەدات هةمووى لەچوارچێوەی بازرگانی سیاسی دەچێتە چوارچێوەی جێبەجێ كردن، ئێستاش كە حزبی سیاسی دژمان وەستاوە، ئەگەری بەرژەوەندی سیاسی ئەو حزبەش كوشتنمان، ئاسان دەكات، كەسیش لەسەرمان ناێتە جواب چونكە سەقفەی سیاسی هەیە.
هەروەها سەرچاوەكە دەشلێت، سۆران عومەر كە لەسەر سەر شكانێكی منداڵێك لەهەولێر دینایەك لێدوان و چیرۆك و سیناریۆ بڵاو دەكاتەوە، خێرە ئەوە چەند رۆژێكە فتوای حەڵاڵی كوشتنمان دراوە، یەك وشەش نالێت بۆیە لەسەرەتادا گوتم ئێمە لەزۆنی سەوز لەنێوان سەقفەی بازرگانی سیاسین، ئەگەر بشكوژرێین ئاساییە، چونكە بەرژەوندی سیاسی لەبارە بۆ ئەو حزبە سیاسیە كە مەلا كانی فتوای كوشتنیان داوین.
Back to top button