یۆنان و میسڕ دژی توركیا جوڵان
عەبدولفەتاح ئەلسیسی سەرۆکی میسر ڕۆژی چوارشەممە گوتی وڵاتەکەی لەگەڵ یۆنان دا دەوەستێت لە دژی هەر وورژدانێک لە دەریای ناوەڕاست ، و هەروەها گوتی ” واژۆکردنی سنوور دیاریکردن ڕەنگدانەوەی ڕادەی گەشبینی و بەهێزیە “
لە نێوان میسر و یۆناندا . ئەو ڕاگەیاندنەی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ کاترینا ساکسلاروپۆلۆ سەرۆکی یۆنان دا ، وەک بەشێک لە سەردانە فەرمیەکەی سەرۆکی میسر بۆ ئەسینا .
ھاوكات سەرۆكی یۆنان بە سەرۆکی میسری گوت : ” سەبارەت بە توندبونەوەی مەترسیداری تورکیا و بەردەوامی پێشێلکارییەکان لە ناوچەکەدا قسەتان لەگەڵ دەکەین ” .
سەرچاوە ئەلعەرەبیە