مستەفا قەرەسوو: شەڕی پارتی و حكومەتی هەرێم دەبێت حكومەتی عێراق باش بزانێت شەڕی جوداخوازیە
مستەفا قەرەسوو ئەندامێكی دەستەی بەڕێوەبەریی كەجەكە لە بەرنامەیەكی تەلەفزیۆنیی كەناڵی “هەبەر” نامەیەكی كراوە ئاراستەی بەرپرسانی بەغدا دەكات و دەلێت” دەبێت حكومەتی عێراق لەوە تێبگات، شەڕ دژی پارتی و حكومەتی هەرێمی كوردستان شەڕە لەدژی جوداخوازان و تێكدانی رێزەكانی گەلانی دیموكرات”.
مستەفا قەرەسوو، هەروەها دەشلێت” شەڕی پارتی و حكومەتی عێراق لە ئێستادا دەتوانین بلێین شەڕی ئیمپریالیزمەكان و سیستەمی سەرمایەداریە، چونكە ئەو شەڕە راستەوخۆی شەڕی هێشتنەوەی ئاشتی نێوان گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست و دابەشكاریەكانی دەوڵەتانی ناوچەكەیە”.
هەروەها مستەفا قەرەسوو دەشلێت، شەڕ پارتی و حكومەتی هەرێم دەبێت لێی تێبگەین، بەتایبەتی بەغدا دەبێت باش لەوە تێبگات ئەو شەرەیەی بەهۆی یاساكان ناتوانرێت ئەنجام بدرێت لەلایان ئێمەوە ئەوە دەكرێت، لاواز كردنی پارتی و حكومەتی هەرێم دوورخستنەوەی جوداخوازەكان و دابەشكاریی گەلانە، لە رۆژهەڵاتی ناوەراست”،