عومەر عینایەت:پەکەکە دەتوانێت بڕوات لە باکوور حاکم بێت، بەڵام ناتوانێت لێرە حاکم و باڵادەست بێت

ئەندامێكی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان” عومەر عینایەت” لە بارەی پەكەكەوە بوونی شەڕ پێفرۆشتنی رایگەیاند”بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نیم كە پەکەکە خۆی بە حاکم بزانێت و باج و خەراج لە خەڵکی وەربگرێت، پێویستە پەکەکە، ڕێز لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بگرێت و ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ئاوادانکردنەوەی گوندەکانی کوردستان، نەوەکوو بێن تەگەرە دروست بکەن و لەمپەڕ بۆ دێھاتەکانی کوردستەن دروست بکەن“.

هەروەها ئەو ئەندامەی پێشووی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان بە ماڵپەری باسنیوزی راگەیاندووە” دەبێت پەكەكە ئەوە بزانێت كە ئەو لێرەدا میوانە، هەروەها دەشلێت”نابێت پەكەكە ئیستفزازی حكومەتی هەرێمی كوردستان بكات و هەروەها دەشلێت، دەبێت پەكەكە ژیرانە مامەڵە بكات ئەو بەیاننامە تووندانە پەكەكە سود بەكەس ناگەێنێت، پێویستە پەكەكە ئەوە بزانێت كە لە هەرێمی كوردستان نابێتە حاكم بەڵكو دەبێت بچێت لە باكور ببێتە حاكم”.

هەر لەبارەی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بۆ رێگری كردن لە شەڕ عومەر عینایەت هەروەها دەشلێت”دەرکردنی بەیاننامەکەی کاک مەسعود بۆ ڕێگریکردن لە شەڕ، کارێکی زۆر باش بوو، پێویستە ھەموو کوردێک دژی شەڕی براکوژی بوەستێتەوە، گەلی کورد ھەر چوار دەوری دوژمنیەتی، ئەگەر لە نێوخۆشماندا دوژمنی یەکتری بین، ئەوکاتە لاوازتر دەبین و ھیچمان بۆ نامێنێتەوە، بۆیە باشترە ھەموو ھێز و لایەنەکان ڕێز لە یەکتری بگرن و کێشەکانیان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن“.

Back to top button