راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق سەردانی شەنگاڵی كردوو هۆشداری تووندی ئەمریكای بەمیلیشیاكانی ناو شنگال گەیاند
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە ئەمریكا بە حكومەتی عێراقی راگەیاندووە، كە ئەگەر ئەو هێزە نایاسایانە لە شنگال دەرنەچن ئەوە ئۆپراسیۆنێكی هاوبەش دەبێت ئەنجام بدرێت بۆ دەركردنیان و ئەمریكاش هاوكاری ئەو ئۆپراسیۆنە دەكات”.
دوای ئەو هۆشداریە تووندەی ئەمریكا راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەپەلە سەردانی شەنگالی كردوو لەگەڵ میلیشیاكانی ناو شنگال راگەیاندووە كە ئەمریكا هۆشداری تووندی داوە و ئەگەری هێرش كردنە سەر شنگالی هەیە، ئەگەر ئێوە پاشەكشە نەكەن”.
قاسم ئەعرەجی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لەگەڵ میلیشیاكانی حشدی شەعبی كە ئێستا پێكهاتیەكی ( پەكەكە و شیعەن) پێی راگەیاندوون ئەگەر بەزووی لە شنگال دەرنەچن ئەوە ئەمریكا بەتووندی دژتان دەوەستێت و ئۆپرسیۆن ئەنجام دەدات”.
هەر بەگوێرەی زانیاریەكان، هۆشدارە تووندەكەی ئەمریكا ئەگەری هەیە لە چەند رۆژی رابردوو بچێتە بواری جێبەجێ كردن ئەگەر میلیشیا نایاساییەكان لە شنگالدا بمێنەوە”.