ئەگەر پەكەكە و حشدی شەعبی لە شنگال پاشەكشە نەكات ئەمریكا چی دەكات

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە سەردانێكی دا بە میلیشیاكانی حشدی شەعبی بە پەكەكەشەوە راگەیاندووە، كە ئەگەر لە شنگال پاشەكشە نەكەن و رێكەوتنەكە جێبەجێ نەكرێت، ئەوە ئەمریكا هێرشی ئاسمانی تووند دەكاتە سەرتان و لەو بارەیەوەش هۆشداریەكەی ئەمریكا دەبێت بەهەند وەربگرن”.

قاسم ئەعرەجی لە سەردانێكی دا بۆ شنگال و كۆبوونەوە لەگەڵ میلیشیاكانی حشدی شەعبی بە پەكەكەشەوە، كۆبۆتەوە لە كۆبوونەوەكەدا بە میلیشاكانی راگەیاندووە كە دەبێت شەنگاڵ چۆڵ بكەن، بەڵام ئەوان ئامادە نەبوونە شەنگاڵ چۆڵ بكەن، لەو بارەیەوە راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئەوەی بە میلیشیاكان گوتووە ئەگەر شەنگاڵ چۆڵ نەكەن ئەوە ئەمریكا هێرشی ئاسمانی لە شنگال ئەنجام دەدات”.
قاسم ئەعرەجی هۆشداری تووندی ئەمریكای بە هێزە میلیشیاكان لەشنگال راگەیاندووە، بەڵام لە ئەگەر پابەند نەبوون بە كشانەوە ئەوە ئەمریكا هەموو بنكە و بارەگاكان لە ئاسمانەوە دەكاتە ئامانج”.

Back to top button