چەند پەرلەمانتارێكی كورد دژی ناردنی 320 ملیارەكەی مووچە فەرمانبەرانی كوردستان چوونە پاڵ فراكسیۆنە شیعەكان
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە هەر یەكە لە ” هۆشیار عەبدولڵا و سەركەوت شەمسەدین و رێبوار كەریم و غالب محەمەد و ئەحمەدی حاجی رەشید و بەناراستەوخۆش یوسف محەمەد و كاوە محەمەد” چوونە پاڵ فراكسیۆنە شیعەكان دژی ناردنی 320 ملیارە دینارەكەی مووچە فەرمابنەران”.
سەرچاوەكەیەكی ئاگادار بەدەزگای میدیایی خواكوڕكی راگەیاند لە بەغدا چەند پەرلەمانتارێكی كورد لە عێراق، چوونە پال فراكسیۆنە شیعەكان دژی ناردنی (320 ملیارە دینارەكەی) مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان”.
سەرچاوەكە باس لەوەش دەكات ئەو ئەندام پەرلەمانتارانە بە ئاشكرا لەناو پەرلەمانی عێراق دا بانگەشەی برینی ئەو 320 ملیارە دەكەن و دژی هەناردە كردنی ئەو 320 ملیارە هاوشانی فراكسیۆنە شیعەكان وەستاونەتەوە”.