كورد له‌ رۆژئاوا باجێكی قورسی په‌كه‌كه‌ ده‌دات

خواكوڕك

هاتنی ئیداره‌یه‌كی نوێ بۆ ئه‌مریكا به‌سه‌رۆكایه‌تی تره‌مپ زۆربه‌ی رێكه‌وتنه‌ جیهانیه‌كانی له‌بواری سیاسی و ئابووری خستۆته‌ ژێر مه‌ترسیه‌وه‌، كوردیش وه‌ك ژماره‌یه‌كی چاڵاكی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست مه‌ترسی ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ی لێده‌كرێت، به‌تایه‌ت له‌ رۆژئاوادا.

له‌ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئۆباما، ئۆپه‌راسیۆنی گرتنه‌وه‌ی ره‌قه‌ ده‌ستی پێكرد و په‌یه‌ده‌ش به‌شداریه‌كی پێشوه‌خته‌ی پێكرا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هێشتا رێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا له‌باره‌ی پڕچه‌ككردنیه‌وه‌ نه‌چووبوه‌ واری جێبه‌جێ كردن، هێزه‌كانی په‌یه‌ده‌ و سوریای دیموكرات ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌یان ده‌ست پێ كرد.

ئه‌وه‌ی ده‌بوو په‌یه‌ده‌ بۆ كوردی رۆژئاوا ده‌سه‌ره‌ی كردبوایه‌، به‌لانی كه‌م پێویستیان به‌ دروست كردنی هێزێكی پڕچه‌ك بوو، به‌ڵام ئیداره‌ی ئۆباما كاته‌كانی له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌ ته‌نها به‌ گفتوگۆ به‌سه‌ربرد، له‌ ئێستاشدا تره‌مپ بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ له‌ ئۆپه‌راسیۆنی ره‌قه‌ چه‌ند هێزێك پشگوی ده‌خات.

ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌یه‌وێت له‌رێگه‌ی ستافه‌ نوێیه‌كه‌ی نموونه‌یه‌كی به‌هێزی ئیداره‌كه‌ی نیشان بدات، ڕه‌نگه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی سوریادا رۆلێكی زۆر به‌ جه‌نه‌راڵ مه‌تیس بدات، به‌تایبه‌ت كه‌ خۆی گرنگیه‌كی زۆری پێداوه‌ بۆ سه‌په‌رشتی كردنی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ و كه‌یسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.

پێشبینیه‌كان وای ده‌رده‌خه‌ن كه‌ ئیداره‌ی تره‌مپ نایه‌وێت به‌هیچ جۆرێك یارنه‌تی ئه‌و گرووپ و لایه‌نانه‌ بدات كه‌ به‌ شێوازێك نزیگن له‌ هێڵی ئێران و سوریا، به‌تایبه‌ت گرووپه‌ چه‌كداریه‌كان كه‌ نه‌ترسیان هه‌یه‌ بۆسه‌ر ستراتیژی تره‌مپ له‌ناوچه‌كه‌.

Back to top button