به‌رپرسێكی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان: به هیچ شێوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌وه نیم په‌كه‌كه له باشوری كوردستان خۆی بە حاکم بزانێت
دوای ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنوری ناحیه‌ی چه‌مانكێی سنوری قه‌زای ئامێدی هێرشیانكرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان و له ئاكامدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و چواری دیكه‌ش بریندار بوو، رووداوه‌كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی له سه‌ر ئاستی ناوخۆی و جیهانی لێكهوتهوه به جۆرێك به‌رپرسێكی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش رایده‌گه‌یێنێت پێویسته په‌كه‌كه واز له ئیستیفزاز كردنی كوردستان بهێنێت.
عومەر عینایەت، ئەندامی پێشووتری پەرلەمانی كوردستان لە فراكسیۆنی گۆڕان له باره‌ی هێرشه‌كانی ئه‌و دوایه‌یی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه رایگه‌یاندوه : ”پێویستە پەکەکە، ڕێز لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بگرێت و ڕێگە خۆشکەر بێت بۆ ئاوادانکردنەوەی گوندەکانی کوردستان، وه لەگەڵ ئەوەدام هاوكاریی پەكەكە بكرێت، بەڵام بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدا نیم كە پەکەکە خۆی بە حاکم بزانێت و باج و خەراج لە خەڵکی وەربگرێت و تەگەرە دروست بکەن و لەمپەڕ بۆ دێھاتەکانی کوردستان دروست بکەن“.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شلێت: ”بە بۆچوونی من دەرکردنی بەیاننامەی توند لە لایەن پەکەکەوە کارێکی ژیرانە نییە، پەکەکە دەتوانێت بڕوات لە باکوور حاکم بێت، بەڵام ناتوانێت لێرە حاکم و باڵادەست بێت. ئەگەر پەکەکە نیازی نییە ئێرە چۆڵ بکات و خۆی بە میوان نازانێت، ناشبێت بەو شێوەیە ئیستیفزازی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بکات، پێویستە بە شێوەیەکی ژیرانە مامەڵە بکات، “.
هه‌روه‌ها له باره‌ی په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆك بارزانی عومەر عینایەت، ده‌ڵێت: ”دەرکردنی بەیاننامەکەی کاک مەسعود بۆ ڕێگری‌کردن لە شەڕ، کارێکی زۆر باش بوو، پێویستە ھەموو کوردێک دژی شەڕی براکوژی بوەستێتەوە، گەلی کورد ھەر چوار دەوری دوژمنیەتی، ئەگەر لە نێوخۆشماندا دوژمنی یەکتری بین، ئەوکاتە لاوازتر دەبین و ھیچمان بۆ نامێنێتەوە، بۆیە باشترە ھەموو ھێز و لایەنەکان ڕێز لە یەکتری بگرن و کێشەکانیان لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکەن“.