له‌ سعووديە ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ رێورەسمى يادكردنەوەى كۆتاييهاتنى جەنگى جيهانى يەكەم، كە لەسەر گۆڕستانى ناموسڵمانان بەڕێوەچوو و سەركۆنسوڵ و نوێنەرى وڵاتان به‌شدار بوون له‌ رێوره‌سمه‌كه‌دا ته‌قینه‌وه‌یه‌ك روویدا و له‌ ئەنجامدا  برينداربوونى كەسێكى لێكەوتەوە

له‌و باره‌یه‌وه‌ وەزارەتى دەرەوەى فەڕەنسا پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگۆی بریندار بوونی كۆنسۆڵى فه‌ره‌نسا له‌ سعودیه‌ رايگەياند، “لە رێورەسمى يادكردنەوەى كۆتاييهاتنى جەنگى جيهانى يەكەم، كە لەسەر گۆڕستانى ناموسڵمانان بەڕێوەچوو و سەركۆنسوڵ و نوێنەرى وڵاتان كە كۆنسۆڵى فەڕەنساش لە نێوانياندا بوو، هێرشێك بە بۆمبى دروستكراو ئەنجامدرا و برينداربوونى كەسێكى لێكەوتەوە”.

فەڕنسا، بە توندى سەركۆنەى ئەو هێرشەى کردووە و ئيدارەى پاريس هۆشداری داوەتە هاووڵاتيانیى وڵاتەکەی لە سعووديە كە “تاكو بەرزترين ئاست ئاگاداربن”.

تا ئێستا هيچ روونكردنەوەيەك لەلايەن كاربەدەستانى سعووديە لەسەر رووداوەكە بڵاونەکراوەتەوە.

 

Back to top button