نه‌هرۆ مه‌حموود: په‌رله‌مان له‌باره‌ی ئه‌و مادده‌یه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشته‌ رێككه‌وتن

 

 

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه‌ بۆ خوێندنه‌وه‌ی كۆتای و ده‌نگدان له‌ باره‌ی یاسای قه‌رز كه‌ حكومه‌ت بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ داوای كردبوو، به‌ پێی زانیاریه‌كان فراكسیۆنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراق رێككه‌وتنێكی سه‌ره‌تاییان ئه‌نجامداوه‌ و په‌رله‌مانتارێكی كوردیش رایده‌گه‌یێنت هێشتان له‌باره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن.

نه‌هرۆ مه‌حموود قادر په‌رله‌مانتاری پارتی له‌ په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندووه‌ كه‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ گه‌ڵ حكومه‌ت رێككه‌وتووه‌ كه‌ بڕی قه‌رزی رێگه‌ پێدراو بۆ وه‌رگرتن 12 تریلیۆن دینار بێت بۆ سێ مانگ.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی كورد ده‌شلێت، تا ئێستا له‌ سه‌ر ئه‌و ماددیه‌ی په‌یوه‌سته‌ به‌ هه‌رێمی كوردستان نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ رێككه‌وتن ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدا كه‌ چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی به‌ناو كود پڕۆژه‌ پێشنیارێكیان له‌ دژی هه‌رێمی كوردستان خسته‌ڕوو.

هه‌روه‌ها ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ده‌شلێت فشارێكی زۆر له‌ لایه‌ن حكومه‌تی عێراق هه‌یه‌ بۆ تێپه‌ڕاندنی پڕۆژه‌ یاساكه‌

 

Back to top button