سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ بەشار ئەسەد گەیشتە سوریا

 

 

دوای ئەوەی سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی له‌ مانگی ٨ی ئامساڵ سه‌ردانی دیمه‌شقی كردوو له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د كۆبووه‌و نامه‌یه‌كی مسته‌فا كازمی،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیی راده‌ستی سه‌رۆكی سووریا كرد. ئەمڕۆ جارێکی دیکە سەردانی سوریای کرد.

میدیاکانی عێراق رایانگەیاندووە کە ئه‌مڕۆ فاڵح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی بە مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د،سه‌رۆكی سوریا ،گه‌یشتۆته‌ دیمه‌شق.

هەروەها میدیاکانی عێراق بە بێ ئاشکراکردنی ئامانجی سەردانەکەی رایانگەیاندووە رەنگە کۆبوونەوەی سێ قۆلی ئێران و عێراق و سوریا بەڕێوەبچێت.

Back to top button