کورد بایکۆتی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقی کرد و پڕۆژەیاسای وەرگرتنی قەرز پەسەند نەکرا
دوای ئەوەی به‌شێك له نوێنه‌رانی شیعه و سوننه، داوایانکرد، مه‌رجه‌كان له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان قورس بكرێن و هه‌رێمی كوردستان ناچار بكرێت، رۆژانه بڕی (450) هه‌زار به‌رمیل نه‌وت راده‌ستی سۆمۆ بكات و سه‌رجه‌م داهاته نانه‌وتییه‌كانیش بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ به‌غدا، ئینجا حكومه‌تی به‌غدا (320) ملیار دیناری مووچه ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستان بكات. نوێنه‌رانی كورد، دانیشتنی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانیان بایکۆتکرد و رێژه‌ی یاسایی بۆ کۆبوونەوە درووست نه‌بوو.
سەرچاوەیەک بە دەزگای میدیای خواکوڕکی راگەیاند،به هۆی به‌شداری نه‌كردنی نوێنه‌رانی كورد له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ئه‌و بڕگه‌یه، رێژه‌ی یاسایی نوێنه‌ران ده‌ستبه‌ر نه‌بوو.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، راشیگه‌یاند، هه‌وڵی زۆر ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی یاسایی ئه‌ندامان بۆ دانیشتنه‌كه كۆبكرێته‌وه و ئه‌مڕۆ ده‌نگ له‌سه‌ر پڕۆژه یاساكه بدرێت.
شایەنی باسە ئه‌و داواكارییه نوێیانه پێچه‌وانه و دژن به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوانیان له رووی داراییه‌وه واژووی له‌سه‌ر كراوه