له سه‌ر داوای تیمی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ له ویلایه‌تی جۆرجیای ئه‌مریكا جارێكی دیكه ده‌نگه‌كان ده‌ژمێردرێنه‌وه
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاندیدی دیموكراته‌كان جۆ بایدن له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریكا به پێی ئاماره‌سه‌ره‌تاییه‌كان بوو به سه‌رۆكی ئه‌مریكا و له ویڵایه‌تی جۆرجیاش له دۆنالد تره‌مپ كاندیدی كۆماریه‌كانی برده‌وه، به‌ڵام له‌سه‌رسكاڵای پارتی كۆماریه‌كان بڕیاردرا جارێكی دیكه پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له ویڵایه‌تی جۆرجیا ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، و دووباره ده‌نگه‌كان بژمێردرێنه‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز له زاری براد رافینسبیرجه‌ر، سكرتێری ویلایه‌تی جۆرجیا، رایگه‌یاند: “به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كان زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن، بۆیه پێویسته پرۆسه‌ی هه‌ژماركردنه‌وه له رێگه‌ی ده‌سته‌وه بۆ ته‌واوی ده‌نگه‌كانی ئه‌و ویلایه‌ته بكرێته‌وه”.
هه‌روه‌ها سكرتێری ویلایه‌تی جۆرجیا، راشیگه‌یاندووه كه ده‌یانه‌وێت به‌ر له كۆتاییهاتنی ئه‌م هه‌فته‌یه ده‌ست به جیاكردنه‌وه و هه‌ژماركردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكه‌ن.
هه‌روه‌ها پێشتر، تیمی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد تره‌مپ داوایه‌كی یاسایی بۆ وه‌ستاندنی پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه هه‌ژماركردنی ده‌نگه‌كان له ویلایه‌ته‌كانی جۆرجیا، میشیگان، پێنسلڤانیا و ویسكۆنسن به‌رز كردبووه‌وه.