ژماره‌ی تووشبووان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا لە سەرانسەرى جيهان ٥٢ مليۆنى تێپه‌ڕاند

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ ئێستادا هه‌واڵی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنا له‌ جیهاندا بڵاوبه‌وه‌ به‌ڵام تا دێت ژماره‌ی تووشبوانی كۆرۆنا له‌ جیهاندا زیاد ده‌كات و له‌ ئێستادا لەسەرانسەرى جيهان، ٥٢ مليۆنى تێپەڕاند.

بە گوێرەى دوايين زانيارییه‌كانى ماڵپەرى “Worldometer” ، ژماره‌ی حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ (COVID-19)، كە لە شارى وهان سەر بە هەرێمى هوبەى لە‌ چین سه‌ریهه‌ڵدا و لە سەرانسەرى جيهان تەشەنەی كرد، بۆ ٥٢ مليۆن و چوار هەزار و ٣٧٩ حاڵه‌ت بەرزبووەتەوە.

زۆرترين حاڵەتى تووشبوون بە دە مليۆن و ٥٧٥ هەزار و ٣٧٣ حاڵەت لە ئەمريكا تۆماركراوە و له‌دوای ئەمريكا، هيندستان (هەشت مليۆن و ٦٤٧ هەزار و ٦٢٢)، بەڕازيل (پێنج مليۆن و ٧٠١ هەزار و ٢٨٣)، رووسيا (يەك مليۆن و ٨٣٦ هەزار و ٩٦٠)، فەڕەنسا (يەك مليۆن و ٨٢٩ هەزار و ٦٥٩)، ئيسپانيا (يەك مليۆن و ٤٤٣ هەزار و ٩٩٧)، ئەرژەنتين (يەك مليۆن و ٢٦٢ هەزار و ٤٧٦)، بەريتانيا (يەك مليۆن و ٢٣٣ هەزار و ٧٧٥)، كۆلۆمبيا (يەك مليۆن و ١٥٦ هەزار و ٦٧٥) ، ئيتاڵيا (٩٩٥ هەزار و ٤٦٣) حاڵه‌تى تووشبوون بە (COVID-19) تۆمار کراوە.

لە سەرانسەرى جيهان يەک مليۆن و ٢٨٢ هەزار و ٧٣٧ كەس دوای تووشبوونیان بە ڤايرۆسى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و ٣٦ مليۆن و ٥١٤ هەزار و ٧١٢ تووشبووى په‌تاكه‌ دوای چارەسەری پزیشکیی، چاكبوونەتەوە.

Back to top button