له خورماتوو داعش هێرشی كرده سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی و كوژراو بریندار هه‌یه
له‌گه‌ڵ زیاد بوونی جموجۆلی داعش له ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان، هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هێزه عێراقیه‌كان و میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی زیاد بووه‌و ئه‌مشه‌و جارێكی دیكه چه‌كدارانی داعش له سنوری قه‌زای دوزخورماتوو هێرشیان كرده سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان كوژراو بریندار له ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه.
عەمید حسێن عەلی ڕەشید، به‌ڕێوه‌بەری پۆلیسی دوزخورماتوو له باره‌ی ھێرشه‌كه ڕاگەیاند: ” داعش له سنوری قه‌زای خورماتوو به دووری 300 مه‌تر هێرشیانكردۆته سه‌ر میلیشاكانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ره‌تا هێرشه‌كه به قه‌ناس بووه دواتر رووبه‌روو بوونه‌وه ده‌ستی پیێكردووه”.
هه‌روه‌ها به‌ڕێوه‌بەری پۆلیسی دوزخورماتووراشیگه‌یاندووه تا ئێستا كەسێك لە هێزەكانی حەشدی شەعبی كه سه‌ربه ره‌وتی سەدره گولـلەیەك بەر قاچی كەوتووە و بریندار بووه و ده‌نگۆی كوژرانی چه‌كداری دیكه‌ش هه‌یه.