ئه‌ورووپا: وه‌رزی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو ڤاكسینی كۆرۆنامان به‌ده‌ست ده‌گات

دوای ئه‌وه‌ی كۆمپانیای پفایزه‌ر و بایۆتیك رایانگه‌یاند كه‌ له‌ هه‌وڵه‌ هاوبه‌شه‌كه‌یان بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسێكی كاریگه‌ر به‌ رێژه‌ی %90 سه‌ركه‌وتوو بوونه‌، بەرێوەبەری سەنتەری ئەوروپا بۆ ڕووبەڕوونەوەی نەخۆشی وخۆپارێزی ڕایدەگەیەنێت كە پێشبینیدەكرێت دابەشكردنی یەكەم ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا “كۆڤید -19” لەوەرزی یەكەمی ساڵی 2021دا بێت.
ئەندریا ئەمون بەرێوەبەری سەنتەری ئەوروپا ڕایگەیاند بەكارهێنانی ڤاكسینی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەیەكێتی ئەوروپا دەكەوێتە ساڵی 2021ەوە ئەوەش دوا ئەوەی هەردوو كۆمپانیای ڤایزەری ئەمریكی و بایونتكی ئەڵمانی دۆزینەوەی ڤاكسینەكەیان ڕاگەیاند  كە كاریگەرییەكانیان 90% سەركەوتوو بووە.
لای خۆشیانه‌وه‌ ئۆرسۆلا فۆنده‌ر لاین له‌ كۆمسیۆنی یەكێتیی ئەوروپا ڕایگەیاند كە ڕەزامەندیی لەسەر گرێبەست لەگەڵ هەردوو كۆمپانیای بەرهەمهێنی ڤاكسینەكە كراوە  بەمەبەستی دابینكردنی بڕی پێویست لەو ڤاكسینەكە.
Back to top button