میدیا ئەمریکیەکان ترەمپ بەر لە کۆتای هاتنی دەسەڵاتی دەیەوێت سەرجەم هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکشێنێتەوە

دوای دورخستنەوەی وەزیری نەرگری ئەمریکاو ژمارەیەک بەرپرسی دیکەی پێنتاگۆن میدیاکانی ئەمریکا رایدەگەیێنن کە ترەمپ دەیەوێت بەر لە کۆتا هاتنی دەسەڵاتی سەرچەم هێزەکانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پاشەکشە پێبکات.

 ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی  لە زاری چەند بەرپرسێکی ئاگاداری نێو کۆشکی سپی  رایگەیاندووە کە ئامانجی دوورخستنەوەی بەرپرسەکانی وەزارەتی بەرگری و وەزیری بەرگری جێبەجێکردنی پلانێک نوێ ترەمپە کەدەیەوێت تاکۆتایی دەسەلاتی سەرجەم هێزەکانی لە رۆژهەڵاتی ناوین بکێشێتەوە بە تایبەت لە ئەفغانستان

یەکێک لە سەرچاوەکانی ماڵپەڕە ئەمریکییەکە ئاماژەی بەوە کردووە، دۆناڵد ترەمپ، کە لە ساڵی 2016 لە هەڵمەتی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەڵێنی ئەوەی دابوو هێزەکانی ئەمریکا بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکەی، لە هێواشیی کشانەوەی هێزەکانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست “بێزار و نائومێدە”.

لای خۆشیەوو کۆڵۆنێڵ دۆگلاس مەکگریگۆر لە چاوپێکەوتنێکیدا لە فۆکس نیوز لە ساڵی 2019، گوتی، بە سەرۆکی ئەمریکای راگەیاندووە کە “بەزوویی” لە ئەفغانستان بکشێتەوە و باڵیۆزخانەی ئەمریکاش لە کابووڵ نەهێڵێت، هەروەها گفتوگۆیشی لەگەڵ بزووتنەوەی تاڵیبان بە ناپێویست زانی.

ئەو بەرپرسە سەربازییەی ئەمریکا راشیگەیاند، پێویستە ئەمریکا “دەستبەجێ” هێزەکانی لە سووریا بکشێنێتەوە چونکە هیچ بەرژەوەندییەکی لەوێ نییە. گوتیشی “ئێمە دەبێت زۆر بە ئاگاییەوە گوێ لە ئێرانییەکان بگرین.. بزانین بەرژەوەندییەکانیان لەکویایە و لەکوێدا دەتوانین هەماهەنگی لەگەڵ یەکدی بکەین”.

Back to top button