یانەی بارسێلۆنا بۆ نێیمار : ئەو 10 ملیۆن یۆرۆیەمان بدەوە کە بەهەڵە پێمان داوی

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، یانەی بارسێلۆنا داوا لە نێیمار داسێلڤا یاریزانی پیشووی یانەکەیان و ئێستای پاریس سانجێرمان دەکەن ئەو 10 ملیۆن یۆرۆیەیان بۆ بگەڕێنێتەوە کە لە ماوەی یاریکردنی لە یانەکەیان بەهەڵە پێیان داوە.

یانە کەتەلۆنییەکە ئاشکرایکردووە لە هەژماکردنی باجدانی نێیمار هەڵەیان کردووە و 10 ملیۆن یۆرۆیان زیاتر بە نێیمار داوە، بۆیە داوا لە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە دەکەن ئەو پارەیان بۆ بگەڕێنێتەوە، کە هێرشبەرە بەڕازیلییەکە چوار ساڵ درێسی بلاوگرانای پۆشی و هاوینی 2017 بەرامبەر 222 ملیۆن یۆرۆ یانەکەی بەجێهێشت.

بارسێلۆنا چەند مانگێک لەمەوبەر لە دادگا کەیسێکی دیکەی لە نێیمار بردەوە و ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە بە ناچاریی 6,7 ملیۆن یۆرۆی بە بارسێلۆنا دا.

Back to top button