شاندی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە گەیشتە هەولێر

خواكوڕك
بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی خواكورك كەوتووە ئەمرۆ 4ی 3ی 2017، شاندێکی باڵای هاوپەیمانی نیشتمانی شیعە بە سەرۆکایەتیی عەممار حەکیم گەیشتە هەولێر لەلایان نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لێكرا.

وا بریارە ئەو شاندە كە بەسەرۆكایەتی عەممار حەكیم هاتوونەتە هەولێر لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان كۆببنەوە،

لەبارەی تەوەری هاتنی شاندەكە بۆ هەولێر فوئاد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان بە رووداوی راگەیاندووە، ئەجێندای کۆبوونەوەکە کراوە دەبێت و رەنگە باسی دۆخی موسڵ لەدوای داعش بکرێت، ئایندەی کوردستانیش یەکێک دەبێت لە ئەگەرەکان کە رەنگە باسی لێوە بکرێت”.

شایانی باسە پێشتر لەكۆبوونەوەی یەكێتی و پارتی بریار درا كە شاندێكی باڵای كوردستان لەهەموو حزبەكان پێكبهێنرێت بۆ سەردانی كردنی لایانی عێراقیەكان لەبارەی چارەنووسی كوردستان و عێراق لەپاش داعش.

 

Back to top button