محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود : ئەگەر هەموو داهات و خاک و میلەتیش تەسلیم به عێراق بکرێت به‌غدا ئاماده نابێت مووچه بنێرێت
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك رایده‌گه‌ێنێت ئەگەر هەموو داهات و خاک و میلەتیش تەسلیم به عێراق بکرێت عێراق ئاماده نابێت بودجه و مووچه و مافی ڕەوای گەلی کوردستان بدات
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان رایگه‌یاندووه كه کۆبوونەوەکەی پەرلەمانى عێراق، ڕۆژی ۲٠۲٠/۱۱/۱۱ لەسەر پەسەندکردنى پرۆژەیاساى قەرز بۆ دیاری کردنی پشکی کورد لە قەرزەکەدا، بەڵام شۆفێنی عەرەبی لە ناو پەڕڵەمانی عێراق کۆبوونەوەکەیان بە لارێ‌دا برد بۆ بڕینی بودجەو موچەی هەرێمی کوردستان.
محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ده‌شڵێت من پێشتریش باسم کرد، ئەگەر هەموو داهات و خاک و میلەتیش تەسلیم به عێراق بکرێت، عێراق ئاماده نابێت بودجه و مووچه و مافی ڕەوای گەلی کوردستان بدات، بەڵام ئەمڕۆ زیاتر ماھیەتی عێراقیەکان دەرکەوت و سونه و شیعه لەگەڵ ئەو هەموو دوژمنایەتیەی هەیانه، بەڵام ئەمڕۆ شیعه و سونه هەردووکیان هەر عەرەب بوون و پێکەوه بە یەک دەنگ داوای بڕینی بودجه و مووچەی هەرێمی کوردستانیان کرد.
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه سونه و شیعه یەکبوون له دژی کورد، بۆیە من داوا له پەڕڵەمانی کوردستان ئەکەم کۆبوونەوەیەک بکەن، بە هاوکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان و حزبه سیاسیەکانی کوردستان، ئەو خاڵانە بکەنه بڕیار:
۱ـ چیتر داوای پاره و بوجه و موچه له عیَراق نەکرێت
۲ـ کورد له به‌غداد بکشێتەوە
۳ـ ئەو داهاتەی هەیه له کوردستان دا ڕێکی بخەن و بە شێوەیەکی گونجاو هەموو (۳٠) سی ڕۆژ جارێک موچەی موچه خۆرانی هەرێم بدرێت، چاوەڕێی بەغداد نەبن و چیتر کورد لە بەردەم بەغداد و عەرەب زەلیل مەکەن.
ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه به‌بێ ره‌زامه‌ندی نوێنه‌رانی كورد ده‌نگیان له‌سه‌ر یاسای پاره‌داركردنی كورتهێنانی دارایی دا.
له‌دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌ماندا هه‌ندێك له په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه داوایان ده‌كرد كه ده‌بێ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ته‌واوی داهاتی نه‌وت و نانه‌وتییه‌كانی راده‌ستی حكومه‌تی عێراق بكات،ئه‌وكاته حكومه‌ت 320 ملیاری دیناری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه بكات.
وه‌ك هه‌ڵوێست وه‌رگرتنێك له‌دژی ئه‌و داوایه‌ی په‌رله‌مانتارانی شیعه‌و سووننه ، نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌كرد و پڕۆژه یاسای پڕكردنه‌وه‌ی كورتهێنانی دارایی به 12 ترلیۆن دینار و به‌بێ ره‌زامه‌ندیی كورد په‌سندكرا.
شایانی باسه پێشترفراكسیۆنه كوردییه‌كان رایانگه‌یاندبوو كه به‌مه‌رجی ئه‌وه له دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پڕۆژه یاسای پاره‌داركردنی كورتھێنانی دارایی (قه‌رزكردن) ئاماده بن كه پشكی ھه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاساكه‌دا، ده‌سته‌به‌ر بكرێت .