دۆناڵد ترەمپ سەرکەوتنێکی نوێی تۆمارکرد

دۆناڵد ترەمپ کاندیدی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمەریکا لە ویلایەتی ئالاسکا سەرکەوتنی تۆمارکرد و سێ کورسی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێنا.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمەریکا، ترەمپ (56.9٪) دەنگی ویلایەتی ئالاسکای و بەدەستهێناو ژمارەی کورسییەکانی گەیشتە (217) کورسی.

بەپێی ئەنجامە نافەرمییەکانی هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمەریکا، جۆ بایدن کاندیدی دیموکراتەکان تا ئێستا (279) کورسی ئەنجومەنی هەڵبژاردنی بەدەستهێناوە، سەرکەوتنی خۆی بۆ سەرۆکایەتی ئەمەریکا مسۆگەر کردووە.

تا ئێستاش، ئەنجامی دەنگەکانی ویلایەتەکانی (کارۆلینای باکور، جۆرجیا، ئەریزۆنا) یەکلا نەبووەتەوە، کە سەرجەم کورسییەکانی ئەو سێ ویلایەتە (42) کورسیە.

Back to top button