ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و سۆسیالیست ئاشكرا ده‌بێت
خواكوڕك
ئه‌مرۆ شه‌مه 4/2/2014 شاندی باڵای حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتی محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری ئەو حیزبە سەردانی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان کرد و له‌لایه‌ن مەلا بەختیار بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و سەركردایەتی یه‌كێتی پێشوازیلن لێكرا.
رزگار عەفور ئەندامێكی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی سۆسیالیست رایده‌گیه‌نێت، “كۆبوونه‌وه‌كه تایبه‌ت بوو به دۆخی سیاسی و ئابووری هه‌رێمی كوردستان و میكانیزمی چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و لابردنی ئاسته‌نگی به‌رده‌م لایه‌نه‌كان و پێكەوە ژیانی هەموو لایەنە سیاسییەكانی كوردستان و خۆ ئامادەكردن بۆ چارەسەری كێشەكان لەداهاتوودا”.
هەروەها غەفور ئەوەشی به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگەیاندووه، ” گفتوگۆ له‌باره‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو لامان كرا و ئه‌وه دووپات كرایه‌وه كه ده‌بێت چارەسەری كێشە و گرفتەكانی نێوان حکوومەتی هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ بكرێت و دۆخی قەیرانی دارایی و كێشە و گرفتەكانی بۆ هاوڵاتیان چارەسەر بكرێت.
وابڕیایه له‌م هەفتەیە كۆبوونەوەیەكی دیکە لە نێوان مەکتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان ئەنجام بدرێت، هه‌ر ئه‌مڕۆش چه‌ندین كۆبوونه‌وه له نێوان حزبه‌كانی كوردستان و سه‌رۆك كۆماری عێراق و شاندێكی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌ده‌چن.