عێراق و سعودیە ھەنگاوی گەورە دەنێن

شازادە فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕۆژی سێشەممە ئاماژەی بە ئاستی پەرەپێدان و گواستنەوەی جۆری لە پەیوەندییەکانی سعودیە و عێراق کرد کە لە ڕێگەی ئەنجومەنی هەماهەنگی نێوان هەردوو وڵات بەڕێوە دەچێت کە لە ماوەی دوو ڕۆژدا چەند کۆبوونەوەیەکیان لە نێویدا ئەنجام دا و ئاماژەی بەوەدا کە هەردوو وڵات پێکەوە کار دەکەن بۆ فراوانکردنی هاوکاری لە چەند میحوەرێکدا .

میر فەیسەڵ بن فەرحان بن عەبدوڵڵا ڕایگەیاند کە هاوکاری ئەمنی لەگەڵ عێراق کارێکی نایابە و کردنەوەی بەندەری عەرعەر هەنگاوی یەکەمە بۆ فراوانکردنی پەیوەندییە بازرگانییەکان و ڕایگەیاند کە بەندەرەکە دوای 7 ڕۆژ دەستپێدەکاتەوە و بەم نزیکانە دەست بەکار دەبێت لە کاری بازرگانی سعودیە لە بەغدا .
وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕوونیکردەوە ، کۆدەنگییەک هەیە لەسەر بەردەوامی هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری لەگەڵ عێراق ، ئاسۆی بازرگانیش زۆر فراوانە لەنێوان عێراق و سعودیە

Back to top button