بایدن یەکەم بەرپرسی ئیدارەکەی لەکۆشکی سپی دیاریکرد

جۆ بایدن سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا یەکەم بەرپرسی ئیدارەکەی لەکۆشکی سپی دیاریکرد و بۆئەوەش کەسێکی “متمانەپێکراو و سەرکەوتویی” دیموکراتەکانی وەک سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کارەکانی لەکۆشکی سپی دەستنیشانکرد.

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی ئەمریکا، سەرلە ئێوارەی دوێنێ چوارشەممە جۆ بایدن رۆن کلەینی وەک سەرۆکی بۆردی بەڕێوەبردنی کارەکانی لەکۆشکی سپی دەستنیشانکرد.

جۆ بایدن لەبارەی کلەینەوە رایگەیاندوە، کەسێکی بێ وێنەبوە بۆ من لەماوەی چەند ساڵی رابردودا کە پێکەوە کارمان کردوە.

بایدن گوتشی، لەم کاتەدا کە چرکەساتی قەیرانەکانە، بۆئەوەی وڵاتەکەمان کۆبیکەینەوە، پێویستم بەکەسێکی بەئەزمونی وەک کلەینە لەبوارە جیاوازەکاندا کە بەئەزموونی زۆری خۆی دەتوانێت پەیوەندی باشی لەگەڵ کەسایەتییە سیاسی جیاوازەکان و خەڵک هەبێت و تەنها ئەو دەتێوانێت ببێتە بەرپرسی بۆردی کارەکانی کۆشکی سپی.

Back to top button