دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز درا
بەهۆی چەسپاندنی زۆرینە و كۆمەڵێك مادە لە یاسای قەرز بەهۆی زیادكردنی هەندێك مادەی دژی حكوومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، نوێنەرانی كورد بەشداریی كۆبوونەوەكەیان نەكرد و دەمەقەڵێ دروست بوو.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٢ی ١١ی ٢٠٢٠، بەڕێكەوتنی شیعە و سوونە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە سەعات پێنجی بەیانی بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز كۆبووەوە.
لە كۆبوونەوەكە تایبەت بەوەرگرتنی قەرز بۆ مووچە بوو، بەڵام بەهۆی زیادكردنی هەندێك مادەی دژی حكوومەت و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، نوێنەرانی كورد بەشداریی كۆبوونەوەكەیان نەكرد.
پێش كۆبوونەوەكە چەندین كۆبوونەوەكە لە نێوان فڕاكسیۆنەكان كرا تا مافی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان پارێزرا و بێت، بەڵام بەشێكی زۆری شیعە و سوونەكانی پەرلەمانی عێراق دژی كورد یەكیان گرت و لەناو پرۆژەیاساكە داوایان كرد.
لەناو دانیشتنەكەی پەرلەمان، دەمەقاڵێ لەنێوان نوێنەران كورد و شیعە دروستبووە و دواتر نوێنەرانی كورد دانیشتنەكەیان جێهێشتووە.