فراكسیۆنی پارتی: عیراق به زۆر كراوه‌ته برای ئێمه و له براكانی یوسفی پێغه‌مبه‌ر خراپترن
گوته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له په‌رله‌مانی پێی وایه كه عیراق بەزۆر کراونەتە برای كورد، کەچی لەبراکانی یوسفی پێغه‌مبه‌ر خراپترن.
دوای په‌سه‌ندكردنی یاسای قه‌رز به‌بێ به‌شداربونی كورد و دژایه‌تی سوننه و شیعه بۆ رەوانەکردنی 320 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێم، پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان به سایتی كه‌ناڵی كوردستان تی ڤی رایگه‌یاند”عیراق دووبارە سەلماندی هەرگیز عیراقی کورد نییەو نەبووە، نەفەسی ئەنفال و کیمیاباران و برسیکردن لەم گەلە نابڕێت کە بەزۆر کراونەتە برای ئێمەو کەچی لەبراکانی یوسفی نەبی خراپترن.”
گوتیشی کورد هەموو ناکۆکییەك بیری شیعەو سوننە دەباتەوەو كه مەسەلە هاته سه‌ر کورد ئەوان مێژووی پڕ دوژمنایەتییان لەبیردەکەن و پەل و پۆی دوژمنەكەی ناو دڵیان دەکەن.
پێشه‌وا هه‌ورامی پێی وایه كه ئێستا كاتی یه‌كگرتنی كورد و به‌لاوه‌نانی ناكۆكییه‌كانه‌وه و وتی”کاتی یەکگرتن و وەلانانی ناکۆکییەکان و هەڵوێست وەرگرتنی کوردە، دۆخی ئێمە لەگەڵ عیراق لەمە خراپتر نابێت.”
بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه 12ی تشرینی دووه‌می 2020، پەرلەمانی عیراق بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای وەرگرتنی قەرز کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی رێكنه‌كه‌وتن له‌سه‌ر پشكی هه‌رێم نوێنەرانی کورد بەشداریی کۆبوونەوەکەیان نەکرد و پەرلەمانی عیراق دەنگی بە تەواوی پرۆژەیاساکە دا.