مه‌سعوود حه‌یده‌ر: ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ سیاسییه‌ی له‌ به‌غدا ھه‌یه‌ فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر كازمی بۆ سه‌رف نه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم

ئه‌ندامێكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت : ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ سیاسییه‌ی له‌ به‌غداد ھه‌یه‌، فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سه‌رف نه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان.

مه‌سعوود حه‌یده‌ر، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ په‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆیدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: ئه‌و عه‌قڵییه‌ته‌ سیاسییه‌ی له‌ به‌غداد ھه‌یه‌، فشار ده‌خه‌نه‌ سه‌ر مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ سه‌رف نه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌ندامه‌ی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: كاتێك قووتی فه‌رمانبه‌ر ده‌بێته‌ كارتی روخاندن و فشاری سیاسی له‌سه‌ر سه‌رۆك وه‌زیران له‌لایه‌ن پێكھاته‌كه‌ی خۆیه‌وه‌، قسه‌كردن له‌سه‌ر بونیادنانی ده‌وڵه‌ت و چاكسازی تێدا ده‌بێته‌ خه‌یاڵ به‌ ھه‌بوونی ئه‌و عه‌قڵییه‌ت و باكگراونده‌ سیاسییه‌.

Back to top button