شوان زراری: ئەوەی لە پەرلەمانی عێراق کرا ھەمان بیرکردنەوەی سەردەمی ئەنفال و کیمیابارانە
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان دەلێت به‌یاسایی كردنی بڕینی قووتی هاووڵاتیانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق ئه‌و مه‌ترسیه بوو كه ئێمه پێشووتر هۆشداریمان له‌باره‌یه‌وه دابوو، كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له باره‌ی تێپه‌ڕاندنی یاسای وه‌رگرتنی قه‌رز ئه‌و گه‌له‌كۆمه‌یه بوو كه وه‌ك درێژ كراوه‌ی كۆمه‌لێك رووداوی دیكه‌ی دژ به هه‌رێمی كوردستان هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵێندراوه و زۆر به‌ڕوونی هه‌ستی پێده‌كرێت، تێپه‌ڕاندنی یاساكه به‌و شێوازه دوا بزمار بوو له تابووتی عێراقی یه‌كگرتوو وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌تی شه‌راكه‌ت بوو.
شوان زراریی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لەفراکسیۆنی پارتی لەئەکاونتی تایبەتی خۆی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویکردۆتەوە، یاری كردن به قوتی هاوڵاتیانی كوردستان سه‌رباری بوونی رێككه‌وتنێك له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ده‌ركردنی یاسایه‌ك پێچه‌وانه‌ی رێككه‌وتنی پێشوو، وه به‌كارهێنانی مه‌بده‌ئی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی په‌رله‌مانی په‌یامێك بوو كه دەبێت لێی تێبگەین کە كۆی پرۆسه‌ی سیاسی له عێراق له ژێر مه‌ترسی دایه، چونكه ئه‌و تێگه‌یشته ده‌بێته بناغه‌یه‌ك بۆ تێپه‌ڕاندنی كۆمه‌لێك یاسای دیكه.
زراری زیاتر دەڵێ، له ئێستادا په‌رله‌مانی عێراق كه‌وتۆته سه‌نگه‌ری دژ به هه‌رێمی كوردستان و هیچ بوارێكی بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی سیاسی و كاری به‌یه‌كه‌وه‌ی نه‌هێشتۆتە‌وه، تا ئه‌و نه‌فه‌سه‌ی کارکردنەی دژ بە هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت چاکتر لە هەر شتێک بۆ رووبەڕووبوونەوەیان یەک دەنگی کوردە تەنانەت ئەگەر کشانەوەش بێت لە پرۆسەی سیاسی عێراقیش.
ش