ئەوانەی سینگیان دەردەپەرێنن لەكوردستاندا لەناو پەرلەمانی عێراقدا بێ خیرەترین پەرلەمانتارن

ئەندامێكی فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق لەوەڵامی پەرلەمانتارێكی فراكسیۆنی پەكێتی دەلێت، ئەوانەی لەسەر شاشە میدیاكانی كوردستان خەریكی سێنگ دەرپەراندن و قسەی گەورەن، لەناو پەرلەمانی عێراق دا بێدەنگترین پەرلەمانتارن”.

هەر بەگوێرەی زانیاریەكانی دەستی دەزگای میدیایی خواكوڕك كەوتووە لەماوەی سێ مانگی رابردوو بەشێك لەپەرلەمانتارانی كوردستان تا ئاستی دادگای فیدراڵی هەوڵی رێگریان لە 320 ملیارەكەی هەرێم داوە و بەردەوام بوونە لە هاندانی فراكسیۆنەكانی شیعە لەدژی هەرێمی كوردستان”.

دیار تەیب، ئەندامی فراكسیۆنی پارتی ئەندامی فراكسیۆنی پارتی بۆ یەكێك لە پەرلەمانتارەكانی دژە  كوردستان بەناو بەختیار شاوەیس دەلێت”ئەو پەرلەمانتارانەی ئێستا سینگیان دەرپەڕاندووە، بۆچی لەنێو هۆڵی پەرلەمان ئەو شەڕەیان نەكرد؟

 

هەر لەو بارەیەوە ئاسۆ عەبدوللەتیف، نووسەر و رۆژنامەنووس لەبارەی ئەو پەرلەمانتارانە دەنووسێت”بینیتان وتارە ئاگرین و لێدوانەکانتان دژی ستاتۆی هەرێمی كوردستان چۆن کاری خۆی کرد؟ ئێوە دەزانن بڕینی مووچە، یان پابەندبوونی دارایی چییە؟“.

هەروەها ئەو رۆژنامەنووسە لە نووسینەكەی دا كە لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوی كردۆتەوە دەنووسێت”عێراق یەک تۆز بە هۆش خۆی بێتەوە، وەک گای هار و دەسەڵاتێكی خوێنخۆری داپلۆسێنەر و حەللاجی و زەعیم سدقییانە، یەکەمجار ئێوە و دووەم جار کوردستان دەخاتەوە ژێر ڕەحمی شمشێر و بارووت و تفەنگ و فاشیزمێکی ڕێكخراو و فەزای عەسكەریی میلیشیایی“.

نووسەرێكی تر لەو بارەیەوە دەنووسێت، بەشێك لە پەرلەمانتارەكان و بەشێك لە پۆست پەرستەكانی وەك بەرهەم ساڵح ئامادەن كورد كۆمەڵكوژ بكرێت بەس هیچ بەسەر پۆستەكەیان نێت لەبەغدا وەك ئەوەی لەپەرەمانتارە كوردەكانی وەك( یوسف محەمەد و كاوە محەمەد و غالب و هۆشیار و سەركەوت و ئەو ناوانەی تر كە تەنها بەناو كوردن و زەرەیەك كەرامەتی كوردبوونیان تێدا نیە، ئاخر لە چەند مانگی رابردوو لێدوانەكانیان بەسن بۆ ئەوەی بزانرێت ئەوانە چ كارێكیان كردووە بۆ وەستاندنی مووچە فەرمانبەرانی كوردستان لە بەغدا”.

Back to top button