نووسەرێك:50 ملیاری كوردستان كە لە چەند ساڵی رابردوو براوە بۆ ئاوەدانی عێراق سەرف كراوە بێزەحمەت؟
كاردۆ یاسین نووسەر و رۆژنامەنووس لە لێدوانێكی دا بۆ خواكوڕك دەپرسێت ئەوانەی ئێستا كوردستان بە گەندەڵی تۆمەتبار دەكەن و دەلێن ئەو دۆخەی بەغدا لەبەر گەندەڵی كوردستانە تەنها دەمانەوێت یەك پرسیار وەڵام بدەنەوە، بەس لەسەردەمی عەبادی دا، 50 ملیار لە شایستەی دارایی كوردستان بڕا تكایە پێمان بلێن، ئەو پارەیە چی لێهات، بۆ ئاوەدانی عێراق سەرفكرا؟
ئەو نووسەرە تكا دەكات وەڵامی بدرێتەوە، كە لە سەرەتایی ساڵی 2014 بودجەی سەدا 12ی كوردستان كە دەبا سەدا 17 بایە، ئەو پارەیە كە برا چی لێهات؟ ئەرێ بۆچی سەرف كرا؟ ئەرێ پەرلەمانتارێكی خێرەتی نیە بپرسێت ئەرێ گەلۆ بۆ ئاوەدانی عێراق سەرف كرا؟ ئەرێ كەسێك نیە ئەو پرسیارە لە شەقامی عێراقی و بەرپرسانی عێراقی بكات؟
نووسەرەكە ئەوەش دەلێت، راستە لە كوردستانیشدا گەندەڵی بوونی هەیە، بەس مرۆڤ دەبێت شەڕم لەخۆی بكات، بەراوردی بكات بە عێراق، دەی فەرموو بەس پارەی بڕاوی كوردستان بەسە بۆ ئەوەی هەموو شارەكانی عێراقی پێ ئاوەدان بكرێتەوە، كوا ئەو پارەیە؟ ئەرێ گەلۆ ئێوە شەرەف و كەرامەتتان نیە، یەك زەرە خێرەتتان نیە بپرسن كوا ئەو پارەیە بۆچی سەرف كراوە و لەكوێدا سەرف كراوە؟
یاسین هەروەها دەشلێت” هەموومان دەزانین بڕینی مووچە و شایستە دارایەكانی كوردستان، لەدوای 2014 تاوەكو ئێستا یەكێك لە هۆكارەكانی ئەوە بوو كە رێگری لە پێشكەوتنی كوردستان بگرن، چونكە ئەوان تووشی ئینهار هاتبوون لەبەرامبەر كوردستان كە كوردستان پێش دەكەوت تەنها بە سەدا 10ش نەك سەدا 17 ئەوان بە سەدا 80 و 90 و سەدا 100ش نەیانتوانی ئاوێكی پاك بۆ بەسرا دابین بكەن ئەم راستیە هەموو كەس دەزانێت لە كوردستان و عێراقیش ئەوەشی خۆی لێ لادەدات تەنها كۆیلەكانن چونكە كە پێیان وایە دژایەتی كوردستان دژایەتی پارتیە، ئێتر دەبێت دژی پارتی بن، بۆیە نابێت ئەو راستیە بلێن، مەگەر نا هەمووی ئەو واقیعە دزانێت، كەوایە ئەو دوورووی و بێ ئەخلاقیە سیاسیە چیە، لەو لێدوانانە دەبینرێت لەدژی هەرێمی كوردستان.