پەرلەمانتارێك پرسیارێك لە جاش پەرلەمانتارە كوردەكانی بەغدا دەكات
بەهەمەن كاك عەبدولڵا لە نووسینێكی دا لە هەژماری تایبەتی خۆی دەنووسێت”تەنها پرسیارێك بۆ جاش پەرلەمانتار و جاش قەڵەمەکان ، ئەوانەی بیانوو دێننەوە بۆ بڕینی ۳۲٠ ملیارەکە لەلایەن شیعە و سونەی شۆڤێنی”.
هەروەها دەنووسێت”گریمان ئیوە ڕاست دەکەن و ئاغاکانتان حەقن هەرێم نەوت نادات بۆیە ئەوان بودجە نانێرن ! ئەرێ بەخەڵکی کوردستان بڵێن پارەی گەنمی جوتیاران لە ساڵی ۲٠۱٤ ەوە ، تا ئیستا چ پەیوەندیەکی بەنەناردنی نەوتەوە هەیە ، جوتیار گەنمی خۆی داوەتە حکومەت ئەی پارەی گەنمەکەی بۆ پێ نادەن ؟؟
هەروەها دەشنووسێت” دەزانن بەغداد و عەرەب بەشیعە و سونەوە چیان دەوێت ؟؟ دەیانەویت هەموو کورد وەك ئیوە چۆکیان بۆ دابدات و ئیرادەی بشکی و کەرامەتی خۆیان تەسلیم بکات ، لەمێژووی کورد دا هیچ جاشێك بەقەدەر ئێوە قێزەون نەبوە و نابێت .
كاك عەبدولڵا لەكۆتایشدا دەنووسێت” ئەوانەی ئیستا حوکمڕانن لەبەغداد گەر هەمان هێزی سەدام حسێن یان هەبایە ئەنفال و کیمیاباران و تەعریبیان لەئەو پیستر دەکرد ، گەر لەپردێ و سحیلا کەرامەتیان نەشکێنرایە ، ئیستا دەتان زانی ئەمانە و بەعس چ فەرق و جیاوازیان هەیە .