کۆمپانیای داناغاز: لە هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی غاز ٦٪ زیادی کردووە

 

 

 

دوای ئەوەی كۆمپانیای دانە غازی ئیماراتی، لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنانی لە چەند کێلگەیەک لە بواری غاز دەست پێکرد، ئەمڕۆ لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرای کرد بەرھەمی غاز لە ھەرێمی كوردستان بە رێژەی %6 بەرزبووەتەوە.

كۆمپانیای دانا غازی ئیماراتی راگەیێندراوێکی لە بارەی بەرهەمهێنانی غاز لە کوردستان رایگەیاندووە : بەرھەمھێنانی غاز لەھەرێمی كوردستان لە میانی نۆ مانگی یەكەمی ساڵی 2020 تێكڕاییەكی چەسپاوی بەدەستھێنا، و رۆژانە گەیشتە 31.400 بەرمیلی نەوتی ھاوتا، ھەروەھا رێژەی %6 زیادەی لە چاره‌كی سێیەمی ئەم ساڵی تۆماركرد و رۆژانە گەیشتە 32.400 بەرمیلی نەوتی ھاوتا.

هەروەها مۆمپانیاکە ئاماژەی نەوەشکردووو مە، “بەرزبوونەوەی رێژەی بەرھەمھێنان لە كوردستان بۆ تەواوكردنی پرۆژەی بەرزكردنەوەی توانای وێستگەی چارەسەركردنی غاز بە سەركەتوویی دەگەڕێتەوە، كە بەشداریكرد لە زیادكردنی 30 ملیۆن پێ سێجای پێوەری لە غازی رۆژانە.

 

Back to top button