سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری وزەی ئەمریکا پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەبارەی پرسی وەبەرهێنان و رەخساندنی دەرفەتی کارکردن بۆ کۆمپانیاکان ، وەبەرهێنانی ئەمریکی لە هەرێمی کوردستان سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و و وەزیری وزەی ئەمەریکا، پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و دان بروليێت وەزیری وزەی ئەمەریکا، لە پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکایان تاوتوێ کرد، بەتایبەتی لە بواری وزە و ئاسانکارییەکانی هەرێمی کوردستان لە بواری وەبەرهێناندا .
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کرد لە هاندانی وەبەرهێنان و دروستکردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان . سەرۆکی حکومەت هەروەها سوپاسی پشتیوانیی وەزیری وزەی کرد و داوای وەبەرهێنانی زیاتری ئەمەریکای لە هەرێم کرد.