شای سعودیە داوا لە کۆمەڵگای نێو دەوڵەتی دەکات بەرامبەر بەرنامە ناوەکیەکەی ئێران و مەترسی بۆسەر جیهان بێدەنگ نەبن
لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا پەیوەندیەکانی نێوان ئێران و سعودیە گرژی تێدایەوە رۆژانە پەیامی توند ئاراستەی یەکتری دەکەن، پاشای سعودیە لە دواهەمین لێدوانیدا داوا لە جیهان دەکات کە هەوڵەکان چربکەوە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی ئێران.
شا سەلمان بن عەبدولعەزیز پادشای سعودیە لە میانی پێشکەشکردنی وتارێکدا لە ئەنجومەنی باڵای راوێژکاریی وڵاتەکەی رایگەیاند، ریاز داوای لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی کردووە، کە هەڵوێستی توند و یەکلاکەرەوە لە دژی ئێران بگیرێتەبەر.
شای سعودیە لە گوتارەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات کە ، پێویستە چیتر رێگە بە ئێران نەدرێت پەرە بە بەرنامە ئەتۆمی و موشەکیەکەی بدات بۆ ئەوەی چیتر نەبێتە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.